کەمتر لە 15 کاتژمێر بۆ هەڵبژاردن ماوە



بڕیارە دوای کەمتر لە 15 کاتژمێر یەکێک لە هەستیارترین هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی مێژووی ئەمریکا ئەنجام بدرێت.

لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەوەی ئەگەر ترامپ سەرکەوت چی دەبێت، و دوای هەڵبژاردن چ ئاڵنگارییەکی لەبەردەم دەبێت؟

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی یو ئێس ئەی تودەی، ئەگەر دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز بۆ خولی دووەم لە کۆشکی سپی هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا بە پەیوەندییەکی تەواو جیاوازەوە دەگەڕێتەوە بۆ واشنتن لەو کاتەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ پۆستەکەی بەجێهێشت.

لە کۆتایی یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا، پێگەی ترەمپ لەنێو یاسادانەرانی کۆمارییەکان ناجێگیر بوو، ئەمەش دوای ئەو ڕووداوە سەربازییەی لەلایەن لایەنگرانییەوە ڕوویدا و دواتریش کەیسی ئەخلاقی و ئابڕوبەرانەی ترامپ وایکرد دادگا بانگهێشتی بکات و دادگایی بکرێت.

ڕۆژنامه ئەمریکییه که ڕایگه یاندووه، دوای نزیکه ی 4 ساڵ، ترامپ کە تەمەنی 78 ساڵە و کاندیدی کۆماریخوازەکانە، تیوانی لەو بەربەستانە ڕزگاری ببێت و جارێکیتر کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ ڕکابەڕەکەی کامالا هاریس کە بەربژێری دیموکراتەکانە.

کارۆلین لیڤات، وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ بە ماڵپەڕی USA TODAY-ی ڕاگەیاندووە، ترەمپ لەگەڵ هەر کەسێک کاردەکات کە بیەوێت یارمەتی بدات لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلی ئەمریکای دابوو.

بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجومەنی پیران لە دەسەڵاتی دیموکراتەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ کۆمارییەکان، لەکاتێکدا دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران زۆرترین هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی باڵادەستبن.

ئەگەر کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران و کۆشکی سپیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بەهێزی و پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ کۆمارییەکان لە کۆنگرێسدا دەتوانێت ببێتە هۆی سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی، ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا ترامپ دەبێت ئاڵنگارییەکی زۆر تێپەڕێنێت بەتایبەت کە پێویستی بە بەدەستهێنانی ٦٠ دەنگ هەیە لە ئەنجومەنی پیران.

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
پێت نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
چوار هەزار ماسی مرداربوونەوە
دوات چوار هەزار ماسی مرداربوونەوە
پەیوەنیدر