شاندی یەكێتی و سودانی بۆ تەوتینی مووچەی هەرێم كۆبوونەوە



شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق کۆبووەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی شاندەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی هەرێم، ئەمڕۆ شاندێكی یەکێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.

شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێکهاتبوون لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، کاروان یاروەیس و د. نەرمین مەعروف، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق.

وتيشى، “نوسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و واژۆی چوار فراکسیۆنی کوردستانی و (١٣٨) پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی، کە پشتیوانی داوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لەرێگای بانکە فیدرالیە حکومیەکانەوە”.

لە بەرامبەر پڕۆژەی “هەژماری من”ی حكومەتی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، كە تەوتنیی مووچە بۆ مووچەخۆران دەكەن، لە ئێستادا تیمی یەكێتی لە بەغدا لە پەرلەمان و حكومەت دەستیان بە هەنگاوەكانیان بۆ جێبەجێ‌ كردنی بەڵێنەكەی سەرۆكی حزبەكەیان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی یەكێتی ڕایانگەیاندووە، لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پڕۆژەی هەژماری من ڕاگیراوە و دەستیان بە تەوتینی مووچە كردووە و فۆڕمیان بەسەر فەرمانگەكاندا دابەش كردووە.

 

 

نەخۆشخانەی هیوا: تووشبوون بە شێرپەنجە كەمی كردووە
پێت نەخۆشخانەی هیوا: تووشبوون بە شێرپەنجە كەمی كردووە
سودانی بۆ تەوتینی مووچە و پارەدانى ئه‌لیكترۆنی بڕیاری دا
دوات سودانی بۆ تەوتینی مووچە و پارەدانى ئه‌لیكترۆنی بڕیاری دا
پەیوەنیدر