عەلی باپیر و لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە



عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری لە شاری هەولێر سەردانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلی کرد و لە بارەی پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان کرد.

لاهور شێخ جەنگی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ لە بارەگەی بەرەی گەل لە شاری هەولێر، لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانم د. سۆران جەمال تاهیر و شادمان مەلا حەسەن، پێشوازیمانکرد لە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و شاندی یاوەری.

باسی لەوەشکردووە: “لە دیدارێکدا، پێکەوە بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 20ی ئۆکتۆبەر و ئەو ساختەکارییە بەرفراوانەی ئەنجامدراوە و تەئکیدمان لە هەماهەنگی نێوان کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل کردەوە”.

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی وتووە: “هەردولا هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی کە پێویستە تانەی لایەنە سیاسییە بەشداربوەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرچاو بگیرێت”.

“جەختمان کردەوە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکانی 20ی ئۆکتۆبەر بەو هەموو ساختەکارییەوە پرسیاری جدی لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و شەرعییەت و مەشروعییەتی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات و متمانەی خەڵک بە دامەزراوە نیشتیمانییەکان هێندەی تر لاواز دەکات”، لاهور شێخ جەنگی وای وتووە.

دەشڵێت: “لەو دیدارەدا لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری، جارێکی تر ئەو راستییەمان دوپاتکردەوە کە ئەو ساختەکاریی و دیزاینەی بۆ هەڵبژاردنەکانی 20ی ئۆکتۆبەر کراوە گوزارشتە لە شکستی حوکمڕانیی و ترسی حزبەکانی دەسەڵات لە سەنگی راستەقینەی خۆیان هەر بۆیە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا و هەر جارە و بە مۆدێل و رێکارێک پەنا بۆ ساختەکردنی ئیرادەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبەن”.

هاووڵاتییەک بە تۆمەتی سووتاندنی 200 دۆنم دەستگیرکرا
پێت هاووڵاتییەک بە تۆمەتی سووتاندنی 200 دۆنم دەستگیرکرا
لە مانگێکدا نزیکەی 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی جەمال ڕەشید چارەسەرکراون
دوات لە مانگێکدا نزیکەی 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی جەمال ڕەشید چارەسەرکراون
پەیوەندیدر