لە مانگێکدا نزیکەی 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی جەمال ڕەشید چارەسەرکراون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 19 منداڵ لە نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە 1-31ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو 18 هەزار و 972 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەی جەمال ئەحمەد ڕەشید بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە کە دوو هەزار و 209یان داخڵ كراون.

ڕوونیشیکردەوە کە مانگی ڕابردوو 938 حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە، 352 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 392 منداڵیش لەبەشی تیشك و دەمار و 216 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 218 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 185 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا 18 هەزار و 105 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 362 سۆنەر و 112 ئیكۆ و  32 نازور ئەنجام دراون و 424 تیشكیش گیراوە.

عەلی باپیر و لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە
پێت عەلی باپیر و لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە
بەنداوی باوەشاسوار سەرێژ بوو
دوات بەنداوی باوەشاسوار سەرێژ بوو
پەیوەنیدر