بەنداوی باوەشاسوار سەرێژ بوو



بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچكەی كفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ بوو.

بەهۆی بارانبارینی بە لێزمەی چەند رۆژی رابردوو کە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە سنووری گەرمیان رێژەیەكی باش باران باری و بەنداوی باوەشاسواری پڕ كرد.

بەهۆی بارانەوە گوندی عەین شكور كە 20 خێزانی تێدا دەژی و سەربە شارەدێی جەبارەیە لە سنووری شارۆچكەی كفری، دانیشتووانەكەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمەكانی تەنیشتیانەوە، گوندەكەیان چۆڵ كردووە.

ئەمساڵ سێیەمین جارە بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچكەی كفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ دەبێت، دووەمجار لە 25ی ئاداری 2024 لە وەرزی بەهار بوو، ئەمشەویش بۆ سێیەمین جار سەرڕێژی كردووە، بەنداوەكە توانای گلدانەوەی شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

لە مانگێکدا نزیکەی 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی جەمال ڕەشید چارەسەرکراون
پێت لە مانگێکدا نزیکەی 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی جەمال ڕەشید چارەسەرکراون
“هەژماری من لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەران زیاتر سوودی لێ وەردەگرن”
دوات “هەژماری من لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەران زیاتر سوودی لێ وەردەگرن”
پەیوەنیدر