کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە: لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری شەپۆلەکە بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچڕ پچڕ لەناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێ بەرەو ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

“هەژماری من لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەران زیاتر سوودی لێ وەردەگرن”
پێت “هەژماری من لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەران زیاتر سوودی لێ وەردەگرن”
کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانی بەسەر دەریای سووردا ڕاگرت
دوات کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانی بەسەر دەریای سووردا ڕاگرت
پەیوەنیدر