یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەر لە دەستپێكردنی كێبڕكێ جامی سوپەری ئیسپانی لە سعودیە، پێكانی چەند یاریزانێكی ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمی كە لەلایەن ڕیاڵەوە بڵاوكرایەوە”پشكنینە پزیشكییەكان دەریانخست، دێڤید ئالابا یاریزانی یانەكە بەدەست پێكانەوە دەناڵێنێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پێكانەكەی دەكرێت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بە هەمان شێوە پشكنینە پزیشكییەكان دەریانخست كە ئۆرلین چوامینی بەدەست پێكانی قاچی چەپییەوە گیرۆدەیە و ئەویش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵسەنگاندن بۆ پارەسەندنی پێكانەكەی دەكرێت”.
وابڕیارە ڕیاڵ مەدرید لە چوار شەممەی داهاتوودا لە جامی سوپەری ئیسپانی، لە ستادی نێودەوڵەتی مەلیك فەهد، ڕووبەڕووی ڤالنسیا ببێتەوە.
گەر مێرنگێ بتوانێت ئاستەنگی شەمشەمەكوێرەكان تێبپەڕێنێت، ئەوا لە یەك شەممەی داهاتوودا بەر براوەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ بیتیس دەكەوێت.