دارایی فەرمانگەکان لە بارەی چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی ئاگادار دەکاتەوە



بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كەلە 23ی تشرینی یەکەمی 2024 دەرچووە، وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان لەبارەی چۆنیەتیی هەژماركردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی ئاگادار كردووەتەوە.

لەو نووسراوەدا، كە گشتاندنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2024ە، هاتووە: “هەژماركردنی راژە و خزمەتی پێشمەرگایەتی بۆ ماوەی نێوان ساڵی 1970 بۆ 1974، بەپێی رێنوێنییە بەركارەكان هەژمار دەكرێت، واتا خزمەتی پێشمەرگایەتی لە ماوەی 11ی ئەیلوولی 1960 بۆ 21ی ئازاری 1992 هەژمار دەكرێت”.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، خاڵی پێنج لە گشتاندنی ژمارە 23ی ساڵی 2004 لادەبردرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو خاڵەی گشتاندنی ساڵی 2004، رێگریی دەكرد لە هەژمارکردنی ئەو خزمەتە.

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، بڕیارەكانی ئەو نووسراوە لە 9ی تشرینی یەکەمی 2024وە جێبەجێ دەكرێن.

سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە: “ئەو خزمەتانەی بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و ڕێنمایی دارایی ڕێگەپێدراون، بۆ فەرمانبەران ئەژمار دەكرێن، بەڵام بۆ هەر خزمەتێك مەرجی تایبەت هەیە و دەبێت ئەو مەرجانە هەبن، تا خزمەتەكە ئەژمار بكرێت”.

هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمار دەكرێت، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لێبڕینی خانەنشینییان لێ وەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەند دەکرێت، كە خزمەتەكە بۆ خزمەتی وەزیفی و خانەنشینی سوودی لێ وەردەگیرێت.

کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانی بەسەر دەریای سووردا ڕاگرت
پێت کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانی بەسەر دەریای سووردا ڕاگرت
پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتن بە کەلوپەلی دزراوەوە دەکەن
دوات پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتن بە کەلوپەلی دزراوەوە دەکەن
پەیوەنیدر