پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتن بە کەلوپەلی دزراوەوە دەکەن



لە هەولێر چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران و پۆلیسیش هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتن بە کەلوپەلی زدراوەوە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی هەولێر ڕایگەیاند، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزیبوو.

ڕوونیشیکردەوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.

پۆلیسی هەولێر هۆشداریشی دایە  سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزراو دەکەن، کە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر و ڕادەستی دادگایان دەکەن.

دارایی فەرمانگەکان لە بارەی چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی ئاگادار دەکاتەوە
پێت دارایی فەرمانگەکان لە بارەی چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی ئاگادار دەکاتەوە
داتای بارانبارینی سێ رۆژی هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاشکرا کرا
دوات داتای بارانبارینی سێ رۆژی هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر