دارا سێکانیانی: ڕێککەوتنەکەی “TBI” و “هەژماری من” هەنگاوێکی باشە، بەڵام بە مەرجێک



ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت ڕێککەوتنەکەی بانکی “تی بی ئای” و “هەژماری من” بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشە ئەگەر پشتیوانی بانکی فیدراڵی هەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان “هەژماری من” و بانکی “تی بی ئای” ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی دەڵێت دەبێت بەبانکیکردن لە ڕیی بانکە فیدراڵییەکانەوە بکرێت و بانکی “تی بی ئای”ش یەکێکە لە بانکە فیدراڵییە حکومییەکان.

دوێنی شەو بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ناسراو بە “تی بی ئای” ڕایگەیاند، گرێبەستێکی لەگەڵ پرۆژەی “هەژماری من” واژۆ کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

دارا سێکانیانی ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی باشە، بەڵام بەو مەرجەی پشتیوانی بانکی ناوەنددی عێراقی هەبێت.

وتیشی، گرنگ ئەوەیە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا فشار لە فەرمانبەران نەکرێت بۆ هەڵبژاردنی بانکێکی دیاریکراو و دەشڵێت، پێشتریش ناوی “تی بی ئای” لە لیستەکەدا هەبووە، بەڵام ئەتوانن داتایەکمان بدەنێ کە چەند فەرمانبەر هەژماری لەو بانکە بۆ کراوەتەوە؟.

لە لایەکی دیکەشەوە کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: “سەیرم لێدێ لەم ئانوساتەدا، کە هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم چڕبۆتەوە، بانکی  TBI، ئەمڕۆ ئەوەی راگەیاندووە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من”.

ڕاشیگەیاند، حەوت مانگ لەمەوبەر بانکی عێراقی بازرگانی TBI لەناو فۆرمی پرۆژەی هەژماری من زیادکرا، لەوساوە بۆ ئێستا ئەوە نیو ساڵ زیاترە لەناو هەژماری منە، جگە لەچەند سەد هەژمارێکی بانکی هیچی تریان نەکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “لەفۆرمی هەژماری من، مووچەخۆر ئەتوانی لەخانەی هەڵبژاردنی بانکەکان لە خانەی سەرەکی TBI هەڵبژێرێ، بەڵام لەخانەی یەدەک ناتوانێ هەر TBI هەڵبژێرێ ناچارە بانکێکی ئەهلی هەڵبژێرێ، چونکە تاکە بانکی فیدرالی و حکومی تەنها TBI یە”.

کاروان یاروەیس ڕاشیگەیاند، پێویستە هەموولایەک ئەو ڕاستیە بزانن، کە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێ، نە بەمانای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی دێت، نە وەڵامدانەوەی داواکاری مووچەخۆرانی هەرێمە.

داتای بارانبارینی سێ رۆژی هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاشکرا کرا
پێت داتای بارانبارینی سێ رۆژی هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاشکرا کرا
تورکیا دەستی بەسەر سێ شارەوانی باکووری کوردستاندا گرت
دوات تورکیا دەستی بەسەر سێ شارەوانی باکووری کوردستاندا گرت
پەیوەنیدر