تورکیا دەستی بەسەر سێ شارەوانی باکووری کوردستاندا گرت



وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستی بەسەر سێ شارەوانی باکووری کوردستاندا گرت و لەبری ئەوان قەیوم دانران.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، سەرۆکی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلهـ و شارۆچکەی خەلەفەتی سەر بە ڕحای باکووری کوردستان لابران و لە بری ئەوان قەیوم دانران.

دوابەدوای بڕیارەکە ئەحمەد تورک، سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە یەکێکە لەوانەی دوورخراونەتەوە ڕایگەیاند، ڕێ بە داگیرکردنی ویستی گەل نادەین و لە خەباتمان بۆ دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی پاشەکشە ناکەین.

لایخۆشیەوە ساڵیحە ئایدەنیز، نوێنەری مێردین لە پەرلەمانی تورکیا وێڕای ئیدانەکردنی بڕیارەکەی حکومەت ڕایگەیاند، دان بە قەیومدا نانێن و ڕێ بە داگیرکردنی خواستی گەل نادەن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کە ئاماژەیە بۆ پەکەکە، سەرۆکی شارەوانییەکانی لابردووە.

دارا سێکانیانی: ڕێککەوتنەکەی “TBI” و “هەژماری من” هەنگاوێکی باشە، بەڵام بە مەرجێک
پێت دارا سێکانیانی: ڕێککەوتنەکەی “TBI” و “هەژماری من” هەنگاوێکی باشە، بەڵام بە مەرجێک
ئیسرائیل کۆتایی بە کارەکانی ڕێکخراوێکی فریاگوزاری هێنا
دوات ئیسرائیل کۆتایی بە کارەکانی ڕێکخراوێکی فریاگوزاری هێنا
پەیوەنیدر