بانكی بازرگانی عێراق (TBI) واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی (هه‌ژماری من) بۆ (ته‌وتین)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش، ئه‌و گرێبه‌سته له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیه بۆ ته‌وتینی موچه.
ئەمڕۆ ئەک شەممە، بانكی بازرگانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستێكیان واژۆكردوه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان بانكه‌كه‌یان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شایەنی باسە، ئه‌و گرێبه‌سته به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، بۆ پێویستی به‌شداریكردنی بانكی بازرگانی عێراقی له پڕۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا سكاڵای تۆماركردوه و داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.