پەیامی نوێی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم



ئەمڕۆ یەک شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد.

هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەنێت، نایەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە، بۆیە هەوڵی ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەرپرسیارە بەرامبەر هاوڵاتییەکانی، حکومەتێکی دادپەروەر کە جیاوازی لەنێوان شارەکاندا نەکات و بە یەک ئاست خزمەتی هەموولایەک بکات.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی کوردستان جێگەی تاکڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە، ئەوەی لە ڕابردوودا دامەزراوە حکومییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی و کەسیدا بەکاردەهێنران، کۆتاییهات و چیتر حکومەت نابێت ئەو شوێنە بێت کە تەنیا کار بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو بکات، بەڵکو حکومەتی ئەمجارە هی خەڵکە و هەر دەبێت بۆ خەڵکیش بێت، هەموو هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەو ئیرادەیە، شکست دەهێنێت و یەکێتی رێگەی پێنادات.

هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ململانێکانی ناوچەکە، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە لە بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی مافی هەموولایەک، وەکچۆن ئەرکی هەموولایەکە بەرامبەر ململانێکانی ناوچەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و نەهێڵن وڵات ببێتە گۆڕەپانی جەنگ و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان.

بانكی بازرگانی TBI واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی (هه‌ژماری من) بۆ ته‌وتین ڕاده‌گه‌یه‌نێت
پێت بانكی بازرگانی TBI واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی (هه‌ژماری من) بۆ ته‌وتین ڕاده‌گه‌یه‌نێت
لە یەكەم ناوچەی هەرێم پەڵەی دا
دوات لە یەكەم ناوچەی هەرێم پەڵەی دا
پەیوەنیدر