ئێران بڕیاریدا، وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە



ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشطیمانی ئێرا وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیلی پەسەند کرد و دەڵێت”گروپە چەکدارەکان ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت”.

ئیسماعیل کەسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە، کات و شوێنی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەوێتە ئەستۆی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و ئەوان ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت لەو وەڵامدانەوەیە.

کەوسەری فەرماندەی پێشووی نێو سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشدا، وەڵامی سەربازیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە هاوکاری هێزەکانی بەرەی مقاوەمە یەکلابووەتەوە، و ئەوان لە پلان و شێوازی ئەنجامدانی تۆڵەکردنەوەکە ئاگادارن و ڕۆڵی گرنگیان دەبێت.

کەوسەری هیچ ئاماژەیەکی بە کات و شێوازی وەڵامدانەوە و جۆری هێرشەکان نەکرد، تەنها جەختیکردەوە کە هێرشی ئەمجارە لەوەی پێشتر قورستر دەبێت و بە زەبرتر دەبێت.

ئێران لە هێرشی پێشوویدا نزیکەی 200 مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد کە بەپێی تەلئەڤیڤ هەندێک زیانی بە دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی ئیسرائیل گەیاند، هاوکات ئیسرائیل لەوەڵامی ئەو هێرشەدا بە نزیکەیی 100 فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانەوە چەند دامەزراوەیەکی سەربازی لە ئێران کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکانیش سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو هەر وەڵامێکی ئێران بەرپەرچ دەدرێتەوە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەش بەدەر نییە لە پلانی وەڵامدانەوە و کردنە ئامانج لەلایەن هێزی وڵاتەکەمانەوە.

بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی
پێت بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی
جۆرێكی “باش”ی برنج لە بەشەخۆراك دابەشدەكرێت
دوات جۆرێكی “باش”ی برنج لە بەشەخۆراك دابەشدەكرێت
پەیوەنیدر