جۆرێكی “باش”ی برنج لە بەشەخۆراك دابەشدەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە “بڕی زیاتر لە 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی، كە جۆرێكی باشی برنجە گەیشتە عێراق و لەچوارچێوەی بەشەخۆراكدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت”.

کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە 3ی 11ی 2024، گەیشتنی کەشتیی (MV SENANUR CEBI)ی بە (40,500) تۆن برنجی تایلەندی بۆ ئاوەکانی عێراق بۆ سەبەتەی خۆراک بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت.

لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، پشکنەرانی تاقیگەی ئوم قەسر بە هاوکاری نوێنەرانی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری، نموونەی سەرەتاییان لە کەشتییەکە وەرگرتووە و پشکنینی سەرەتایی فیزیکییان لەسەر ئەنجامدا و دواتر ڕەوانەی بەشی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی دەكرێت بۆ ئەنجامدانی باقی تاقیکردنەوە کیمیاییەکان و تاقیکردنەوەکانی تر بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندییە ستانداردەکان و دیاریکردنی گونجاوییان بۆ خواردنی مرۆڤ بۆ دابەشکردن بەسەر بریکارەکاندا دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارگێڕی کۆمپانیاکە پەرۆشە بۆ دابینکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک و دەستەبەرکردنی بۆ هاووڵاتیان سەرەڕای هەموو هەلومەرجێک، چ ژینگەیی، ئەمنی بێت یان سیاسی، لەكاتێكدا ناوچەکە و جیهان بە هەلومەرجێكی دژوار و مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت.

 

ئێران بڕیاریدا، وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
پێت ئێران بڕیاریدا، وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە عێراق كەم دەبێتەوە
دوات ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە عێراق كەم دەبێتەوە
پەیوەنیدر