ڤیان سەبری: حكومەتی عێراق بە هەژماری من ڕازییە



سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە تەوتین فراوانترە و ھیچ گرفتێكی تەكنیكی و یاسایی نییە و دەشڵێت: ئەوەی دەكرێت تەنیا بۆ مەبەستی سیاسی و تێكدانە، ئەگەرنا حكوومەتی عێراق بەو پڕۆژەیە ڕازییە و ھیچ گرفتێكی نییە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، پڕۆژەی ھەژماری من، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستاندایە و زۆریش لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەرانیش زیاتر سوودی لێ وەردەگرن، ئەو بانكانەش كە لەو پڕۆژەیەدا ھەن، ھەمووی لە بانكی ناوەندی تۆمار كراون و عێراقیش بەو پڕۆژەیە ڕازییە و ھیچ گرفتێكی نییە.

وتوشیەتی، “پڕۆسەی تۆماركردنی فەرمانبەرانیش لەو پڕۆژەیە بەردەوامە و فەرمانبەرێكی زۆر خۆیان تۆمار كردووە و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش سوورە لەسەر ئەوەی كاركردن لەسەر پڕۆژەكە تا كۆتایی بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جێگەی داخە لایەنێكی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوكاریی ھەندێك پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردۆتەوە، بۆ ئەوەی ھەژماری من نەمێنێت و مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان تەوتین بكرێن، كە ئەمەیان ھیچ بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی تێدا نییە و ئەوەی دەكرێت بۆ مەبەستی سیاسییە، ئەگەرنا پڕۆژەی ھەژماری من، پڕۆژەیەكی زۆر گرنگە و دانپێدانراویشە، بۆیە ئەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ دژایەتیكردنی ئەو پڕۆژەیە، شكست دەھێنن، لەبەر ئەوەی دیارە ئامانجی دژایەتیكردنی پڕۆژەكە بۆ لاوازكردنی ھەرێمی كوردستانە، كە ئەمەش بە ھیچ جۆرێك مایەی قبووڵكردن نییە.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەشڵیتَ: هەژماری من لە ڕووی یاسایی و تەكنیكییەوە ھیچ گرفتێكی نییە، بەڵام ئەوان مەبەستیان تێكدانە، چونكە لە ھەڵبژاردندا نەیانتوانی ئەوەی دەیانویست بە دەستی بێنن، ھاتوون دەیانەوێت بە ھەر جۆرێك بێت دژایەتیی ھەرێمی كوردستان بكەن.

جەختیشی كردەوە، ئەو بانكانەی لەو پڕۆژەیەدا بەشدارن، ھیچیان شەخسی نین و ھەموویان ئەو بانكانەن، كە حكومەتی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات و ھاوشێوەی بانكەكانی دیكە یاسایین، بۆیە ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە ئەو بانكانە شەخسین، ڕاست نییە و بانكی یاسایی و تۆماركراون و حكومەتی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات.

وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی ئاسن لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە
پێت وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی ئاسن لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە
تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ناجێگیرە
دوات تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ناجێگیرە
پەیوەنیدر