بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە، تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ناجێگیرە.
مەعرووف عەبدوڵا، برای هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ڕایگەیاندووە، “هەندێکجار دۆخی تەندروستی باشە و هەندێک جاریش خراپ، بەگشتی پەستانی خوێنی بەرزە.”
ئەمساڵ ئاشکرا بوو زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندی شانۆ و درامای کوردستان، بۆ دووەم جار لە چوار ساڵدا، تووشی شێرپەنجە بووە و لە 27-06-2024 هونەرمەندی ناوبراو بۆ چارەسەر ڕەوانەی تورکیا کرا و دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی دەرمان، گەڕایەوە هەولێر.