بانكی ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ڕاگەیاند



بانكی ڕافیدەینی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، پارە خراوەتە سەر هەژماری بانكی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و ئەو مووچەخۆرانەی نامە هاتووە بۆ مۆبایلەكانیان دەتوانن مووچە وەربگرن.

بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی 11 لە ڕێگەی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەکردووە، دابەشکردنی مووچە بەسەر خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستیپێکردووە و ئەو خانەنشینانەی كورتە نامەیان پێدەگات دەتوانن لە هەر کوێیەک بن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەسەر ژن و پیاودا دابەشکراوە لە ڕێگەی ئامرازی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە کراوە و هەر هاوڵاتییەک لە مووچەکەدا جێگیر بووبێت و نامەی کورتی پێگەیشتبێت دەتوانێت مووچەکەی لە تۆڕی لقەکانی بانکەکە وەربگرێت.

 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی مۆڵه‌ت به‌كام شوێنكارانه‌ ده‌دات؟
پێت قائیمقامیه‌تی سلێمانی مۆڵه‌ت به‌كام شوێنكارانه‌ ده‌دات؟
کۆمپانیایەکی چینی پاس بۆ هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دابیندەكات
دوات کۆمپانیایەکی چینی پاس بۆ هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دابیندەكات
پەیوەنیدر