کۆمپانیایەکی چینی پاس بۆ هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دابیندەكات



ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەکەیان بۆ گۆڕینی پاسی هێڵی گەڕەکەکان، کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی پاسی کوالێتیی بەرز و گونجاو بۆ هاتوچۆکردن لە ناو شار و گەڕەکەکاندا.

دەشڵێت، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە عەبدولنور وانغ، بەڕێوەبەری فرۆشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای ژونگ تونگ، بۆ دابینکردنی پاس.

باس لەوەشدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا ئارام بابان، ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک هێڵی گواستنەوەی ناوخۆیی گەڕەکەکانمان هەیە کە ڕۆژانە هاونیشتمانیان دەگوازنەوە، هەندێک لەو پاسانە کۆنبوون و توانای کارکردنیان وەک پێویست نییە، لەڕووی ژینگەیشەوە لەگەڵ ستانداردی جیهانیدا نین هەربۆیە دەمانەوێت ئەو پاسانە بگۆڕدرێن بە پاسی مۆدێل بەرز و دۆستی ژینگە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، کۆمپانیا چینییەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە دابینکردنی پاسی گونجاو بۆ پرۆژەکە و لەڕووی نرخیشەوە هاوکاریی تەواوی پرۆژەکە دەبن.

بانكی ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ڕاگەیاند
پێت بانكی ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ڕاگەیاند
وەزیری دارایی: پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین
دوات وەزیری دارایی: پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین
پەیوەندیدر