وەزیری دارایی: پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین



وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی ئاسن لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەموو پشتیوانیەکی کەرتی تایبەت دەکەین بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیش و ئاسن لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی دوای ئەوەی گوێبیستی داواکاری نوێنەری کارگەکان بوو، ڕایگەیاند دوای دەستبەکاربوونیان لە وەزارەت لەسەرەتای ئەم کابینەیە، بەردەوام پشتیوان و هاوکاری کەرتی تایبەت بەگشتی و کەرتی پیشەسازی بوون لە پێناو بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارایی جەختی لەوەش کردەوە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێکكەوتنیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق کردووە بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ کارگەکانی هەرێمی کورستان لە بواری باج و ئەستۆپاکی و دابینکردنی سوتەمەنی و کارئاسانی بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

بە پیی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، “نوێنەری کارگەکانی ئاسن و بەرهەمهێنانی شیش لەهەرێمی کوردستان، پشتیوانی و هاوکاریەکانی وەزیری داراییان بەرز نرخاند کە لەماوەی ڕابردوو بەردەوام لەسەر هێل بووە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لەوانە دانانی باج لەسەر بەرهەمی شیشی هاوردە و ڕێگری لە هێنانی شیش بەڕێگای قاچاخ”.

داواشیان کرد وەزارەتی دارایی هەماهەنگی زیاتر لە گەڵ وەزارەتەکانی تر بکات بۆ زیاتر پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت.

کۆمپانیایەکی چینی پاس بۆ هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دابیندەكات
پێت کۆمپانیایەکی چینی پاس بۆ هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دابیندەكات
پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردەوە
دوات پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردەوە
پەیوەنیدر