پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردەوە



نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای کرد، کە پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووەتەوە و هەوڵ دەدەن لەم هەفتەیە کۆتایی پێبێت.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری خانەنشینان و کەمئەندامان کۆتایی هات، لەمڕۆ یەکشەممە پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووەتەوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

وتیشی: “ئەو بایۆمەترییە بۆ ئەوەیە مامۆستاکە هیچ دەوامێکی تری نەبێت و تەنیا مامۆستا بێت، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک تۆمار نەکرێت کە زیاد لە مووچەیەکی هەبێت”.

کاروخ عەبدوڵا، ئەوەشی خستەڕوو: ئەوانەی مامەڵەی بایۆمەتری دەکەن، مەرجە کارتی نیشتمانیان هەبێت، وەک تاکە بەڵگەنامە بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری و ئەگەری دووبارە نەبوونەوەی ناوی دووبارە.

بە وتەی کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست، لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەیە.

وەزیری دارایی: پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین
پێت وەزیری دارایی: پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین
یەكگرتوو: ناچینە حکومەت و کۆنگرە دەبەستین
دوات یەكگرتوو: ناچینە حکومەت و کۆنگرە دەبەستین
پەیوەنیدر