یەكگرتوو: ناچینە حکومەت و کۆنگرە دەبەستین



ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو جەختیکردەوە لە بەشدارینەکردن لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاریشی دا کۆنگرە ببەستێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە بڵاوکردەوە کە دوێنی بەڕیوەچوو و تێیدا هاتووە کە “سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستان و شێوازی ئەنجامدانەكەی و دەرەنجامەكانی، كۆبوونەوەی سەركردایەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر لایەنەكانی دەسەڵات كە جارێكی تر وێڕای بە كارهێنانی سامانی گشتی و دەزگاكانی دەسەڵات لە بەرژەوەندی خۆیان، بەوەش نەوەستان پەنایان بردە بە چەندین شێوازی گوشارو ساختەكاری و كاری نایاسایی بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی دەنگ و ژمارەی كورسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و چەند لایەنی تری ئۆپۆزسیۆن، بەو هۆیەوە راستەوخۆ هەر لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان لە لایەن كۆمسیۆنەوە، ئەوەبوو دەزگای هەڵبژاردن و فركسیۆنی یەكگرتوو لە بەغدا راسپێردران بۆ بەدواداچوونی ساختەكاریەكان و كۆكردنەوەی بەڵگەو دیكۆمێنتی پێویست بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵاو تانەدان لە ئەنجامەكان”.

كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەکگرتوو جەختی كردەوە لە سەر بڕیاری بەشدارینەكردنی یەكگرتوو لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و درێژەدان بە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان.

سەبارەت بە كۆنگرەی داهاتووی حزبەکەش، كۆبونەوەی سەركردایەتی بڕیاریدا كۆنگرە لە كاتی خۆیدا پێش كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و چەند لیژنەیەكی راسپارد بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ گرێدانی كۆنگرەی نۆیەم لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا.

سەبارەت بە شەڕو ئاڵۆزیەكانی ناوچەكەو ئەگەری فراوانبوونی، كۆبووونەوەی سەركردایەتی جارێكی تر هاوسۆزی و نیگەرانی خۆی دوپاتكردەوە بۆ خەڵكی غەززەو لوبنان و ناڕەزایی خۆی راگەیاند لە ئاست ئەو بێ هەڵوێستیەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان بە تایبەتی، كە “بە داخەوە هیچ كاردانەوەیەكی مرۆڤانەو موسلمانانەیان نیە بۆ رێگریكردن لە كۆمەڵكوژی و جینۆسایدكردنی موسڵمانانی غەززەو كۆتایی هێنان بەو جەنگە نابەرامبەرە”.

پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردەوە
پێت پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردەوە
ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا
دوات ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدر