وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی ڕاگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە 64 هەزار و 761 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرن لەکاتێکدا کۆی گشتی دەرچووان 56 هەزار و 130 خوێندکار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە کۆی گشتی وەرگیراوان 53 هەزار و 79 خوێندکاربووە کە دەکاتە ڕێژەی 96٪، لەو ژمارەیەش 45 هەزار و 526ی دەرچووی ئەمساڵن و 7 هەزار و 553یش دەرچووی ساڵانی ڕابردوون.
بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێ وەرگیراویت کلیک لێرە بکە: