پاپای ڤاتیكان باس لە بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی دەكات



پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان، جەخت لەسەر مەترسییەكانی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی دەكاتەوە و پێیوایە، هەسارەی زەوی و مرۆڤایەتی نزیكن لە وێرانبوون و لەناوچوون.

پاپا لە وتارێكیدا لەبەردەم نێردە دیپلۆماسییەكان لە ڤاتیكان ڕایگەیاند:” ئەمساڵ ڕێكەوتی یادی شەستەمی بڵابوونەوەی پەیامی پاپایی پاپا یۆحەننای بیست و سێیەمە، ئاشتی بۆ زەوی”.

بە وتەی پاپا فەرەنسیس:”مەترسییەكانی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی لە تەنگژەی مووشەكەكانی كوبا لە ساڵی ١٩٦٢وە، تا ئەمڕۆ لەئارادایە، هەسارەی زەوی و مرۆڤایەتی لە وێرانبوون و لەناوچوون نزیكە، گەر هێزە ئەتۆمییەكان لەنێوان خۆیاندا گفتووگۆ نەكەن و ڕێكنەكەون لەسەر لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی و پوچەڵكردنەوەی كاریگەرییەكەی، چونكە بەدەستهێنان و بەكارهێنانی لە كارە شەڕەنگێز و نائاكارییەكانە”.

پاپا فرەنسیس پێیوایە”مەترسی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان لەئارادایە لە سایەی جیهانگیری كە باڵی بەسەر جیهاندا كێشاوە و بۆتە مایەی ململانێی خوێناوی، ئەمەش هەر تەنیا ڕووی لە چەند ناوچەیەك نییە، بەڵكو دەبێتە مایەی وێرانبوونی هەسارەی زەوی و لەناوچوونی تەواوەتی مرۆڤایەتی”.

 

 

چۆن بتوانی تەمەنی تایەی ئۆتۆمبێل درێژ بكەیتەوە؟
پێشت چۆن بتوانی تەمەنی تایەی ئۆتۆمبێل درێژ بكەیتەوە؟
وادەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئاشكراكرا
دواتر وادەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئاشكراكرا
ەیوەندیدار