یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەستی لەکارکێشایەوە



دوای ئەوەی دامەزراندنی ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و بەرپرسانی زانکۆی راپەڕین تۆمەتبارکران، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکە دەستی لەکارکێشایەوە و داوای لێبووردن دەکات.

د. پێشەوا حەمید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت، “ماوەی 12 ساڵە (وەک سەرۆک بەش، راگری کۆلێژ، یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ) لە ئیدارەی زانکۆ ئەرک و بەرپرسیارێتم هەیە، لەماوەی کارکردنم دەمتوانی وەک هەموو هاووڵاتییەکانی دیکە کە فەرمانی وانەبێژی بۆ براو ئامۆزاو کەسوکارم دەربکەم کە یاسایی و ئاسایی بوو، بەڵام نەمکرد و نایکەم، بۆ کەیسی ئەمجارە، تەلەفۆنم بۆکرا و وتیان بەڵێنیان پێداوین هەندێک گرێبەستمان بۆبکەن ناوی سیانی برایەکەت و شهادەکەمان بۆ بنێرە، منیش وەک هەر هاووڵاتیەکی ئاسایی دیکە بۆم ناردن، چونکە ئەو مافەی هەیە و 14 ساڵە دەرچووی زانکۆیە، بەڵام دوای ئەوەی لیستی ناوەکان گەڕایەوە بۆم دەرکەوت کە لەچوارچێوەی وانەبێژی کراوە.

ئوەشی وتووە: “بەهیچ شێوەیەک و دوور و نزیک ئاگاداری باش و خراپی بابەتی ئەم دامەزراندنە نیم، لەبەر ئەوە بۆ ڕێزگرتن لە ناوبانگی بنەماڵەکەم، و پەروەردەی باوکم و دایکم، و کەسایەتی و خۆم، و جوانبینی و چاوەروانی هاورێیانم لە ستافی مامۆستاو خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆ، بۆ شانازی مناڵەکانم لێرەوە دەست لەکارکێشانەوەم لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ رادەگەیەنم، و تەنها وەک وانەبێژ لەم زانکۆیە بەردەوام دەبم”.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسەی زانکۆی راپەڕین لە کاتێکدایە، بەرپرسانی زانکۆی راپەڕین تۆمەتبارکراون کە براو خوشک و خزم و کەسوکاری خۆیان خستووەتە ناو لیستی دامەزراندنەکە و خەڵکیان بە ناشایستەیی وەرگرتووە.

دەقی پۆستەکەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین:

بەناوی خودای گەورەی بەخشندە
هەڤاڵ و هاورێیانی بەرێز و سەنگینم
سڵاو و رێزی زۆرم
ماوەی 12 ساڵە (وەک سەرۆک بەش، راگری کۆلێژ، یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ) لە ادارەی زانکۆ ئەرک و بەرپرسیارێتم هەیەو بەشانازیەوە – بەقسەو دەنگدان و دەرکردنی فەرمانی کارگێری- هاوکاری دەیان و سەدان گەنجی دەڤەرەکەمان بوین بۆ بوون بەوانەبێژ و دواجار دامەزراندیان

1- لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرمیان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لەژیاندا

2- لەماوەی کارکردنم لە ئەرک و بەرپرسیارێتی زانکۆ دەمتوانی وەک هەموو هاوڵاتیەکانی دیکە کە فەرمانی وانەبێژی بۆ براو ئامۆزاو کەسوکارم دەربکەم کە یاسایی و ئاسایی بو، بەڵام نەمکرد و نایکەم.

3- لەماوەی کارکردنم نە لەئەنجوومەنی پێشوو نەئێستاش هەرگیز داوای دامەزراندنی کەسوکاری خۆمم نەکردوە و نایکەم.
4- بۆ کەیسی ئەمجارە، تەلەفۆنم بۆکراو گوتیان وەعدیان پێداوین هەندێک گرێبەستمان بۆبکەن ناوی سیانی برایەکەت و شهادەکەمان بۆ بنێرە، منیش وەک هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی دیکە بۆم ناردن چونکە ئەو مافەی هەیە و ١٤ ساڵە دەرچووی زانکۆیە،بەڵام دوای ئەوەی لیستی ناوەکان گەرایەوە ئنجا بۆم دەرکەوت کە لەچوارچێوەی وانەبێژی کراوە.

5- بەهیچ شێوەیەک و دوور و نزیک ئاگاداری – باش و خراپی- بابەتی ئەم دامەزراندنە نیمز

بۆ رێزگرتن لە ناوبانگی بنەماڵەکەم، و پەروەردەی باوکم و دایکم، و کەسایەتی و خۆم، و جوانبینی و چاوەروانی هاورێیانم لە ستافی مامۆستاو خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆ، بۆ شانازی مناڵەکانم لێرەوە دەست لەکارکێشانەوەم لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ رادەگەیەنم، و تەنها وەک وانەبێژ لەم زانکۆیە بەردەوام دەبم.

وەک وەفای هاورێیەتی و پێزانین، هەر لەم مینبەرەوە سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ ستافی (جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی و خاتوو شاناز ابراهیم احمد) کەلەماوەی ساڵانی رابردو و ئێستاش متمانەیان بە ئێمە هەبوە لە ئەرک و بەرپرسیاریتیدا
لەگەڵ رێزدا
د. پێشەوا حمید
مامۆستای بەشی یاسا

کشتوکاڵی سلێمانی: ڕێژەی بارانبارین زیادیکردووە
پێت کشتوکاڵی سلێمانی: ڕێژەی بارانبارین زیادیکردووە
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
دوات ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
پەیوەنیدر