کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت



دەستەی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ رەوشی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بەرزترین رێژەی دابارینیش لە پارێزگای سلێمانی دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراق، لە ناوچەکانی عێراق بە گشتی تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارینی بەلێزمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بەرزترین رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەروەک پێشبینیی ئەوەشکراوە لە پارێزگاکانی دیالە، میسان، واست و پارێزگاکانی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بارانی بە لێزمە ببارێت.

ئەمڕۆ لە بەشێک لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێشبینییەکان بۆ ناسەقامگیریی کەشوهەوا و ئەگەری دابارینی رێژەیەکی بەرزی باران، خوێندن راگیراوە.

لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرایەوە
پێت لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرایەوە
نوێترین زانیاری دەربارەی تەمەنی خانەنشینی ئاشکرا دەکرێت
دوات نوێترین زانیاری دەربارەی تەمەنی خانەنشینی ئاشکرا دەکرێت
پەیوەنیدر