دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوا لە دایکان و باوکان دەکەن لەکاتی بوونی بارانی بەهێز و بروسکەدا منداڵەکانیان نەنێرنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

لە بڵاوکراوەیەکدا دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان ئاڕاستەی دایکان و باوکان کردو داوایان لێدەکەن ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی بروسکە و بارانی بەهێز منداڵەکانیان نەنێرنەوە قوتابخانەکان.

دەقی پەیامەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ”

کەسوکاری سەربەرزی خوێندکاران وەک ئاشکرایە کەشناسی عێراق وهەرێم هۆشدارییان بۆ سێ پارێزگا (سلێمانی هەولێر باکوری دیالە )بڵاوکردۆتەوە ،کە سبەی مەترسی هەورە بروسکەو بارانی بەلێزمە و دروستبونی لافاو هەیە ، بەڵام حکومەت بەرپرسیاریەتی لەسەرشانی خۆی لابردوە و بەرپرسانی پارێزگاو ئیدارەسەربەخۆکانیش بوێری بڕیاردانیان نیە . ئێمەش لەسۆنگەی بەنرخی ژیان و سەلامەتی گیانی سەرجەم خوێندکاران ،داواکارین لە دایکان وباوکان لەکاتی هەبوونی بارانی بەلێزمە وهەورە بروسکەدا ، مناڵەکانیان نەنێرنەوە بۆ دەوام و ڕۆژێکیان بفەوتێ باشترە لەوەی خوانەخواستە کارەساتێک ڕووبدات و ڕوحی پەپولەیەک بکەوێتە مەترسیەوە یان دوچاری ترس ودڵەڕاوکێ ببن . هیوادارین خۆتان خەمخۆری جگەرگۆشەکانتان بن لەکاتێکدا حکومەت بوونی نەماوە. دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی. شەممە ٢/١١/٢٠٢٤

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
پێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دوات هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر