پارێزگای هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا



پارێزگای هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا و دەڵێت” بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە پشووی سبەیش، وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2024.11.3 بکرێت بە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.”

ئەمە لەکاتێکدایە چەند پەروەردەیەک بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەوە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران سبەینێیان کردە پشوو.

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێت هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
خوێندنی باڵا بۆ پشووی سبەینێ بریاریدا
دوات خوێندنی باڵا بۆ پشووی سبەینێ بریاریدا
پەیوەنیدر