خوێندنی باڵا بۆ پشووی سبەینێ بریاریدا



وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا و وەزیری خوێندنی باڵاش دەڵێت” دەسەڵات بە سەرۆک زانکۆکانە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەروە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەرایەتییەکان دابوو لەکاتی پێویستدا پشوو ڕابگەیەنێن، و پەروەردەی سەید سادق یەکەم شوێن بوو کە پشووی ڕاگەیاند.

 

پارێزگای هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
پێت پارێزگای هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
ڕێژەی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
دوات ڕێژەی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
پەیوەنیدر