وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری بڵاوکردەوە و کەرکوک زۆرترین بارانی لێ باریوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ شەممە ڕێژەی بارانبارینی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای کەرکوک بووە بە 18.2 ملم.
هاوکات هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕێژەی بارانبارین بەمشێوەیەبووە:
بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 2.6 ملم
سلێمانی 9 ملم
كەركوك 18.2 ملم
هەلەبجە 4 ملم
پیرمام 19.1 ملم
چەمچەمال 9.4 ملم
شەمامك دڵۆپ دڵۆپ
سۆران 3 ملم
خەبات 14.4 ملم
هەڵشۆ 1.6 ملم
پێنجوین 6.2 ملم
چۆمان 10 ملم
ئاكرێ 1 ملم
بازیان 5.4 ملم
دەربەندیخان 6 ملم
حاجی ئۆمەران 7 ملم
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگای کەرکوک شوانێکی ئافرەت گیانی لەدەستدا، و هاوکات پارێزگاری کەرکوک ڕاگرتنی دوامی خوێندنی لەسەرجەم ناوەندە حکومی و ناحکومییەکان ڕاگەیاند جگە لەو خوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەی خولی سێهەمیان هەیە.