وادەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئاشكراكرا



ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان بەگۆڕانكارییە حكومییەكان دەكرێت‌ و هەفتەی داهاتووش مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‌و پارتی كۆدەبنەوە، دەشڵێت: “یەكێتی ‌و پارتی لە پەڕاوێكدا گلەییەكانیان بۆ یەكتر ناردووە”.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیاندووە، ئەم قۆناغە قۆناخێكی تەندروست نییە، بۆیە لەهەموو كاتێك گرنگترە و یەكێتی ‌و پارتی ‌و لایەنە سیاسییە كوردییەكان ئەم قۆناغە بە قۆناغێكی گرنگ ‌و هەستیار بخوێننەوە، لەگەڵ بەغدا كۆمەڵێك پرس لەنێوانیاندا هەیە گرنگترینیان بودجەیە، ڕۆژانە لە دەورووبەرمان درۆن‌ و تۆپباران هەیە بۆئەوەی هەموو ئەوانە چارەسەر بكەین، پێویستە لایەنەكان یەكگرتوو و كۆدەنگ بن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەبارەی گۆڕانكارییە حكومییەكان كۆدەبێتەوە، كە قۆناغێكە لەڕێككەوتنەكان ‌و هەفتەی داهاتووش مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‌و پارتی كۆدەبنەوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ ڕووداو باسی لەوەشكردووە، كە هەندێك كێشە لەبارەی هەندێك دۆسیەی تایبەت ڕێگربوون لەپێش كۆبوونەوەی یەكێتی‌ و پارتی، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا كۆبونەوەی دوو قۆڵی ‌و دوور لەڕاگەیاندنەكان هەبووە و گفتوگۆیان لەبارەی گلەییەكانیان لەیەكدی كردوە.

ئاشكراشیكردووە، لەماوەی ڕابردوودا یەكێتی ‌و پارتی لەپەڕاوێكدا گلەییەكانیان لەبارەی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان و بابەتی دارایی و سیاسەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە و ناوخۆ بۆ یەكتر ناردووە و هەردوولا، كاریان لەسەر چارەسەركردنی گلەییەكان كردوە و بڕیاردراوە كار لەسەر گلەیی ‌و تێبینیەكانی یەكدی بكەن.

پاپای ڤاتیكان باس لە بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی دەكات
پێت پاپای ڤاتیكان باس لە بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی دەكات
چاودێری بازرگانی وچەند سەرنجێک
دوات چاودێری بازرگانی وچەند سەرنجێک
پەیوەنیدر