یەکەم پارێزگا پشووی ڕاگەیاند



پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا سبەی پشوو بێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوکی ڕاسپارد سبەینێ بکرێتە پشوو لە کەرکوک، ئەمەش دوای هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بۆ ناوچەکە بڕیاریدا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان بکرێتە پشووی فەرمی.

ئاماژەش بەوەدراوە، لەبەر گۆڕانی کەش و هەوا و دروستبوونی لافاو پە سەرجەم قوتابخانەکان پشوو دەبێت جگە لەو خوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەی خوولی سێیەمیان هەیە.

ئەم بڕیارەی پارێزگای کەرکوک لەکاتێکدایە هەر ئەم ئێوارەیە بەهۆی لافاوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەندی سەر مەڕیش لافاو بروونی، و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرجەمیان خراونەتە حالەتی ئامادەباشییەوە.

ڕێژەی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
پێت ڕێژەی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
بەهۆی لافاوەوە کەسێک خنکا
دوات بەهۆی لافاوەوە کەسێک خنکا
پەیوەندیدر