بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە کچێک گیانی لەدەستدا



لە سنووری پارێزگای هەولێر سەگی بێلانە پەلاماری کچێکی 11 ساڵیدا و گیانی لەدەستدا.

ئێوارەى ئەمڕۆ لە گوندى پیرداود، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، سێ سەگ پەلامارى کچێکى 11 ساڵیان داوەو پارچە پارچەیانکردووە، بەو هۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

باوکی منداڵەکە کە کاری کرێکاری دەکات بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لەسەر کار بووە و هاوسێیەکیان پەیوەندی پێوەکردووە و پێی ڕاگەیاندووە کچەکەی لەلایەن چەند سەگێکەوە پەلاماردراوە،

باوکی ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی ڕووداوەکەدا ئەوەی بینیمان نزیکەی 50 سەگ لەوناوەبوون و لە چەند چرکەیەکی کەمدا پەلاماری کچەکەمیاندابوو و پارچە پارچەیان کردبوو.

جێی باسە لەماوەکانی ڕابردوشدا چەند حاڵەتێکی پەلاماردانی سەگی بێلانە بۆسەر منداڵان و هاووڵاتیان تۆمارکرابوون و بەشێک لەوانە گیانیانلەدەستدا، هاوکات هاووڵاتیان داوادەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری زیاتر بگرنەبەر بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە گیانی منداڵەکانیان.

بەهۆی لافاوەوە کەسێک خنکا
پێت بەهۆی لافاوەوە کەسێک خنکا
چاودێری کۆمەڵایەتی بە زیاتر لە 400 هاووڵاتی درا
دوات چاودێری کۆمەڵایەتی بە زیاتر لە 400 هاووڵاتی درا
پەیوەنیدر