رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە و لەم مانگەشدا شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشت وەک مامۆستای گرێبەست وەردەگرن.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتری UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک راگیرابوون.
باسی لەوەشکرد: “شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتی 2024ی مامۆستایانی وانەبێژ لەم مانگەدا دابەشدەکرێن وەک شایستەی دارایی وانەبێژی”.
وتیشی: بۆ مانگەکانی دیکە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکرێت بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ئەوەش بەپێی وتەی لایەنی پەیوەندیدار.