بەغداد داوای لە ئەمریکا کردووە رێگریی بکات لە وەڵامی ئیسرائیل بۆ گروپە چەکدارەکان



بەپێی هەوڵی ئاژانسی رۆیتەرز، بۆ ڕێگریکردن لە وەڵامی ئیسڕائیل بەرامبەر گروپە چەکدارەکان، بەغداد داوای لە ئەمریکا کردووە دەستوەردان بکەن و واشنتۆنیش بەڵێنی هاوکاریکردنی بەغدادی داوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ئیسرائیل لە عێراقەوە بەردەوامە و سورن لەسەر درێژەدان بە هێرشەکانیان.

باسی لەوەش کردووە، بۆ رێگریکردن لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بەغداد داوای لە واشنتۆن کردووە دەستوەردان بکات.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمریکا تێگەیشتنی هەیە بۆ لێكەوتەكانی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و بەڵێنی هاوكاریكردنی داوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ مقاوەمەی عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەش ئامانجیان لە ئیسرائیل بۆردوومان کردووە کە دوانیان لە جولان بوون و چوار لە ئامانجەکان لە فەڵەستین بوون و سەرجەم ئامانجەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کراون.

ئەوەش خراوەتە روو، لەگەڵ ئالۆزتربوونی دۆخەکە ئەوان بەردەوام دەبن لە بۆردوومانەکانیان.

لە سەرەتای جەنگی غەززەوە مقاوەمەی عێراقی دەستی کردووە بە بۆردوومانی ئیسرائیل و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی.

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکاتەوە
پێت رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکاتەوە
پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە
دوات پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر