بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی وەرگەڕاندا لە سەر ڕێگای كەلار- كفری دوو سەرنشین برینداربون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ (دوو شەمە) لە سەر ڕێگای كەلار- كفری نزیك (بەنزینخانەی میر) شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی لە جۆری (كیا مینی پاس) بەئاراستەی كفری ڕوشتوە بە هۆی خێرای زیادەوە كۆنترۆڵی لەدەست داوە وەرگەڕا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی ڕووداوەكە دوو سەرنشین برینداربوون، زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، تیمی بەشی هاتووچۆی كفری لێكۆڵینەوەی لە ڕوداوەكە دەست پێكردوە.