لە سلێمانی 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت



بڕیارە بەمنزیکانە زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیداندا دابەشبکرێت و بەرێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانیش دەڵێت، “دابەشکردنی زەوی بە تیروپشک و خاڵبەندییە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەرکراوە”.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێدانی زەوی بەکەسوکاری شەهیداندا و دوای رێکخستنی ناوەکانی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن، لەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت”.

بەپێی زانیارییەکان ڕووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت، دابەشکردنی زەویش بە تیروپشک و خاڵبەندی دەبێت و سێ مەرج دیاریکراون کە (ساڵانی خزمەت، ژمارەی ئەندامانی خێزان، شوێنی نیشتەجێبوون) لە پێوەرەکانن.

ئەدیب لەتیف وتیشی: “سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زەوییەکانی ئامادەکردووە و هەموو ئەو کەسوکاری شەهیدانەی ناویان لەلیستەکەدا هەیە لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، لە قۆناغی یەکەم بەتیروپشک زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت”.

لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی 43 هەزار مووچەخۆر هەیە و تائێستا 22 هەزار پارچە زەوی بە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی دراوە و لە مانگی 3ی ئەمساڵ 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا دابەش بکرێت بەمەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبن.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا
دوات نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا
پەیوەنیدر