بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: ئەوەی یەکێتی بۆ تەوتین دەیکات چەواشەییە



بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەژماری من پرۆژەیەکی فەرمیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداوە، دەشڵێت، “ئەوەی یەکێتی بۆ تەوتین دەیکات چەواشەییە”.

شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: هەژماری من پرۆژەیەکی فەرمیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداوە.

باسی لەوەشکرد: هەنگاوی زۆر باش لە هەژماری من چووەتە پێشەوە و بابەتەکە پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران کە تەوتینیش هەمان ئامانجی هەیە.

دەشڵێت: پێمان وایە ئەوەی یەکێتی دەیکات کارێکی باش نیە، جگە لەوەی ئەو کارەیان جۆرێکە لە کاری نایاسایی.

شوان کەلاری ئەوەشی وتووە: یەکێتی دڵنیان چ بانکی مەرکەزی و چ حکومەتی عێراق و چ وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات، بۆیە بەداخەوە هێشتا تای هەڵبژاردن بەریانی نەداوە.

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: هەژماری من دەبێتە فاکتەرێک کە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی زۆر باش ببات بەرەو پێشەوە.

ئەوەشی باسکردووە: دادگای فیدڕاڵی ڕاستە بڕیارێکی هەیە، بەڵام ناڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان میکانیزمێکی نەبێت بۆ ئەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خۆیی بکاتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی دادگای فیدراڵی ئەوەیە سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بە گشتی هەژماری بانکیان هەبێت و بابەتەکە لەوە دەرچێت بە قایمە و بەلیست و پارەی نەقدی بدرێتە فەرمانبەران.

بەپێی لێدوانی بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی، ئەوەی یەکێتی دەیکا و سەرۆکی حزبەکەی ڕووبەڕووی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبێتەوە ئەمە تەواو نایاساییە.

“ئەوەی دەیکەن و فۆرم دابەش دەکەن بۆ تەوتین چەواشەی فەرمانبەرانە و هیچ بنەمایەکی یاسای تێدا نیە”، شوان کەلاری وای وتووە.

باسی لەوەشکرد: هەر دەسەڵاتێک هی حکومەتی هەرێم بێت ڕێگە نادەن دەستێک بیەوێت ئەو دەسەڵاتە لە حکومەتی هەرێم بسێنێتەوە و بیدات بە بەغداد.

کەشناسێکی کورد: شەپۆلی دووەمی بارانبارین دەستپێدەکات
پێت کەشناسێکی کورد: شەپۆلی دووەمی بارانبارین دەستپێدەکات
لافاو شەقامەکانی ئەنباری گرتەوە
دوات لافاو شەقامەکانی ئەنباری گرتەوە
پەیوەنیدر