کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێم کەمدەکرێتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان، کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆکان و پەیمانگا ئەهلییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ئێستا بە ڕێژەی 10 بۆ 20% ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ هەینی، د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ سەرجەم سەرۆکی زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان، وەک ساڵانی ڕابردوو، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکاندا بە ڕێژەی 10% بۆ 20% کەم کراوەتەوە.

د.ئارام محمد قادر، لە میانی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی پەروەردە گرنگی تەواو بە زانکۆ ئەهلیەکان دەدات، و چاوەڕوانییەکانی وەزارەت و خەڵکی کوردستان بۆ زانکۆ ئەهلیەکان ئەوەیە کە بتوانن پەرە بە ژێرخانی و توانا مرۆییەکان بدەن، و زیاتر تەرکیز بکەن لەسەر بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی.
هاوکات ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، لە ڕابردوودا کارمان کردووە بۆ چاکسازییەکی قووڵ لە سیستەمی پەروەردەدا، بەتایبەتی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان.
سەبارەت بە پلان و ستراتیژی وەزارەت بۆ بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کارەوە، وەزیری خوێندنی باڵا وتی: پڕۆسەی خوێندن دەبێت ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ و ئاراستەی گەشەسەندنی ئابووری بێت، پلانەکەشمان ئەوەیە کە زیاتر کارلێک لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار بە کارامەیی ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر سوودمەند بین لە دامەزراندنی کرێکارانی ناوخۆیی و دانانی لە هەموو کەرتەکانی ئابووری و پیشەسازی.

قسەکردن بە دوو زمان دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر
پێت قسەکردن بە دوو زمان دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر
چاکسازیی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکرێت
دوات چاکسازیی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکرێت
پەیوەنیدر