چاکسازیی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکرێت



چاکسازیی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نزیک لە کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، ئەندازیار دڵزار عبدالرحمان، لێپرسراوی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند” چەند رۆژێکە دەستمان کردوە قوناغی دووەمی كاركردن، لە چاكسازی بۆ هێڵەكانی ١٣٢ و ٣٣ كەی ڤی دەوروبەری وێستگەی تاسلوجە، كە بریتییە لە گۆڕینی نەگەیەنەرەكانی (فنجانەکان) ئەو هێڵانەی بەهۆی نزیكیان لە كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە تۆزی زۆری لەسەر نیشتبوو، وە لە وەررزی باران بارین كێشەی زۆری بۆ كوژاندنەوەی هێڵەكان دروست دەكرد بەهۆی كاریگەری كەمی نەگەیەنەرەكان.
هاوکات ڕاشیگەیاند” كارەكە بە پێی بەرنامەی كوژاندنەوەی هێڵەكان جێبەجێ كراوە، بە تەواوبونیشی كاریگەری باشی دەبێت بۆ پاراستنی هێڵەكان و ڕونەدانی كوژاندنەوەی گشتی کارەبا لە ناچەکەدا.

کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێم کەمدەکرێتەوە
پێت کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێم کەمدەکرێتەوە
بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
دوات بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پەیوەنیدر