بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا



ڕۆژی هەینی مەسعود بارزانی، و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەبەرامبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی مەسعود بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
چاکسازیی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکرێت
پێت چاکسازیی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکرێت
لە بارەی لیستی مووچەی مانگی 10 زانیاری نوێ گەیشت
دوات لە بارەی لیستی مووچەی مانگی 10 زانیاری نوێ گەیشت
پەیوەندیدر