لە بارەی لیستی مووچەی مانگی 10 زانیاری نوێ گەیشت



بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بەهۆی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغدادەوە تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی 10 نەنێردراوەتەوە بۆ بەغدا.

ئەو سەرچاوەیە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: بەهۆی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی دارایی بەغدا لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو نەكراوە و نەنێردراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج نەکراوە و بەپێی نوێترین لێدوانی ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم بکات.

بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پێت بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ لافاو کراو ئومێد خۆشناویش داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
دوات لە هەولێر ئامادەکاری بۆ لافاو کراو ئومێد خۆشناویش داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
پەیوەندیدر