لە هەولێر ئامادەکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەگەرەکانی ڕووداوی لافاو زیاتر دەبن و پارێزگاریش داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: “ئەمرۆ هەینی سەرەڕای پشووی فەرمی فەرمانبەران تیمەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بەهۆی پێشبینەکانی گۆڕانی کەشوهەواو لەبەر بوونی بارانبارین لە رۆژانی داهاتوودا، بەردەوام بوون لە پاککردنەوەی زێراب و مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن”.
دەشڵێت: “بۆ ئەم مەبەستەش هاووڵاتییان، لەکاتی بوونی هەر کێشەو گرفتێک راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەو ژمارەوەیەوە، 07509584838”.