ئەردۆگان و سودانی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد



سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشكی وەحید ئەلدین لە شاری ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە.

باس لەوەشکراوە، “سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو هەڕەشانەیان تاوتوێکرد کە قەوارەی زایۆنی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری دروستیکردووە بە دوژمنایەتیکردنی غەززە و لوبنان”.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سودانی و ئەردۆگان باسی یەکخستنی هەڵوێستیان کرد بەرامبەر ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی ئێستا، هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵی دەوڵەتە عەرەبی، ئیسلامی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ راگرتنی جەنگ و ئاسانکردنی پرۆسەکانی گەیاندنی هاوکاری بەوانەی کاریگەریی جەنگیان لەسەرە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پێت تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
تەندروستی هەرێم: رێژەی توشبوونی شێرپەنجە لە هەرێم کەمترە لە ئاستی ستاندارد
دوات تەندروستی هەرێم: رێژەی توشبوونی شێرپەنجە لە هەرێم کەمترە لە ئاستی ستاندارد
پەیوەنیدر