کەشناسی کاتی بارانبارینە بە لێزمەکەی ئاشکرا کرد



کەشناسی هەرێم رەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە سبەی شەو بارانبارینی بە لێزمە تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی سنووری پارێزگای سێمانی.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێەوە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و ناوچەی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ڕێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی پاشان لە شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات و باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت، بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک: 23 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى

سۆران: 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

لە سنووری هەڵەبجە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
پێت لە سنووری هەڵەبجە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
ژماره‌ى سه‌ربازانى كۆریای باکوور له‌ ڕووسیا زیادیكرد
دوات ژماره‌ى سه‌ربازانى كۆریای باکوور له‌ ڕووسیا زیادیكرد
پەیوەنیدر