ژماره‌ى سه‌ربازانى كۆریای باکوور له‌ ڕووسیا زیادیكرد



دواى ئه‌مریكا، كۆریاى باشووریش زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى كۆریاى باكوور له‌ڕووسیا ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، “13 هه‌زار سه‌ربازیى كۆریاى باكوور براونه‌ته‌ خاكى ڕووسیاوه‌”.

وه‌ك میدیا جیهانییه‌كان باسیانكردووه‌، كاتێك شارۆچکەی سیلیدۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست ڕووسیا ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌ كۆرییه‌كانه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ سه‌ربازانى ئۆكرانی زۆر بترسن‌ و سڵ بكه‌نه‌وه‌ له‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپایه‌.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، “هەڵوێستی هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانمان، جیهانی باشوورو چین دژی بوونی سەربازانی کۆریای باکوور لەڕووسیا بەو شێوەیە نییە کە دەبێت ببێت، پێموایە ئەمە زۆر مەترسیدارەو بوونی ئەو سەربازانە جەنگەکە دەباتە دۆخێکی دیکەوە”.

بەگوێرەی هەواڵگریی کۆریای باشوور، نزیکەی 13 هەزار سەربازی کۆریای باکوور براونه‌ته‌ خاكى ڕووسیاوه‌و ئه‌گه‌رێكى زۆریش هه‌یه‌ شه‌ڕى ڕووسیاو ئۆكرانیا له‌سه‌ر ده‌ستى سوپاكه‌ى كیم جۆنگ ئون بچێته‌ قۆناغێكى نوێوه‌.

کەشناسی کاتی بارانبارینە بە لێزمەکەی ئاشکرا کرد
پێت کەشناسی کاتی بارانبارینە بە لێزمەکەی ئاشکرا کرد
داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
دوات داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدر