ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر بڕی زیاتر لە 16 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر.
هاوکات 43 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31/10/2024 لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکە و هەر چوار بنکەی دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران، توانرا 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن، و هەروەها زیاتر لە 16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتیەکە بڕی ئەو ماددانەی خستەڕوو کە لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە:
١- (13 کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
٢- (3کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
٣- (172 /گرام) لە جۆری (هیرۆین).
هاوکات ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لە سەرجەم ئەم چاڵاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و ڕێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر.
شایەنی باسە لە ئێستادا تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.