بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت



کارەبای سلێمانی بەرنامەی کاری موەلیدەکانی لە سلێمانی گۆڕی و دەڵێت”لە 1 شەو تا 6:30 بەیانی موەلیدەکان دەکوژێنەوە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ هەینی ١/١١/٢٠٢٤ بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و کەم دەکرێتەوە.

هەر بەپێی بڵاوکراوەکە، کارکردنی موەلیدەکان بە چەند خشتەیەک ڕێکخراوە و کارکردنی ڕۆژانی هەینی دیاریکراوە.

هاوکات کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەرنامەیەی بۆ کارکردنی موەلیدەکان دانراوە لەئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەم شێوەیەی خوارەوە موەلیدەکان کار دەکەن :-

رۆژانە لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن

١ی شەو دەکۆژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی

٦:٣٠ ی بەیانی تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن

٨:٠٠ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ کارناکەن

رۆژانی هەینی بەیانی کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر ١١:٠٠ کاردەکەن.

دووبانک لە هەرێم مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە
پێت دووبانک لە هەرێم مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر