ئەنجامی زانکۆ لاین ڕادەگەیەندرێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆ لاین ئاشکرا دەکات و دەڵێت” وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025).

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەمشەو شەپۆلی بارانبارین دێتە هەرێم
دوات ئەمشەو شەپۆلی بارانبارین دێتە هەرێم
پەیوەنیدر