سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوونەوە



سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم لە هەولێر کۆبوونەوە و بابەتی ئەنجامی هەڵبژاردن تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، و دۆخی هەرێمی کوردستان پاش هەڵبژاردن، پرسی پێشمەرگە و پێشکەشکردنی خزمەگوزاری گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بەپەرۆشییەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و تەندروست دەڕوانێت، حکومەتێک رەنگدانەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و هیچ لایەنێک نەتوانێت مەرام و ویستەکانی خۆی بسەپێنێت و دامەزراوە حکومییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنێت.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەپشتیوانیی خەڵک توانیمان کۆتایی بە تاكڕەوی بهێنین و نەهێڵین چیتر ئەم حوکمڕانییە چەوتە درێژەبکێشێت، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە چەسپاندنی دادپەروەری و دوورکەوتنەوە لە جیاکاری، هیوادارم هەموولایەنەکان خۆیان لەگەڵ ئەم پرەنسیپە بگونجێنن، چونکە ئەو حکومەتەی دروستدەکرێت، هی خەڵک دەبێت نەک لایەنێکی دیاریکراو.

لەبارەی چاکسازییەکانی ناو ریزەکانی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکان لەچوارچێوەی هێزێكی نیشتمانی و لەسەر بنەمای دادپەروەری، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵێک لە دەرەوەی رێککەوتنەکان وەک لێدان لەم پرۆسە نیشتمانییە دەبینین، بۆیە هیوادارین هەمووان بەرپرسانە مامەڵە بکەن و بێگومان هاوکاریی دۆستەکانیشتمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، بەرز دەنرخێنین.

لەبارەی پرۆسەی ‘هەژماری من’ـیشەوە سەرۆکی یەکێتی وتی، ئەم پرسە کۆتاییهاتووە، ئەوەی خەڵک دەیەوێت ئێمە جێبەجێی دەکەن و هەوڵەکانمان لەپێناو ئەواندایە، لەو چوارچێوەیەشدا پاڵپشت بە یاسا کار بە ‘تەوتین’ دەکەین کە لەبەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو.

دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەستیپێکرد
پێت دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەستیپێکرد
لە دادگا سکاڵا لەسەر هەژماری من تۆمارکرا
دوات لە دادگا سکاڵا لەسەر هەژماری من تۆمارکرا
پەیوەنیدر